ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی به‌لووچ له شارستانی مێهرستان له‌ئاست نه‌بوونی شیری وشكی منداڵان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به شیری وشك هه‌یه به‌دوای خۆراكی منداڵه‌كانیان سه‌رگه‌ردانن و شیری وشك له ده‌رمانخانه‌كان دا ده‌ست ناكه‌وێت. به‌وته‌ی ناڕازیان، شیری وشك له ڕێگه‌ی مافیاكانی سه‌ر به سپای پاسدارانه‌وه ته‌نیا له بازاڕی ڕه‌ش دا ده‌ست ده‌كه‌وێت و بنه‌ماڵه‌كان توانای ماڵیان نییه به چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی بیكڕن.
