ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی به‌لووچ له شاری زاهیدان دژبه كێشه‌ی كه‌م ئاوی له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و له شاری هیرمه‌ند خه‌ڵك له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها به‌هۆی خۆڵبارین له سیستان لانیكه‌م هه‌زار كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزران.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئوستانی سیستان و به‌لووچستان خه‌رێكه له ناو ده‌چێت و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی پێ نادات. خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی وشكه‌ساڵی، بێ ئاوی، بێكاری و هه‌ژاری به‌ڕه‌ڕوون و ساڵانه به هه‌زاران كه‌س ناچار به كۆچ كردن ئه‌بن. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی زریانی خۆڵبارین له شاره‌كانی “زابۆل، زه‌هه‌ك، هیرمه‌ند، نیمروز و هاموون” لانیكه‌م هه‌زار شارۆمه‌ند بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕیزی دوور و درێژه‌ی نان و ئاو له شاره‌كانی زاهیدان، سه‌راوان، ئێرانشار و چابه‌هار ژیانی له خه‌ڵك تاڵ كردووه و هیچ ناوه‌ندێكی ڕژیم سه‌ره‌نج به كێشه و گرفتی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و ئوستانه نادات.
