ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان، ڕاسه‌ك و جه‌كیكور له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی مه‌وله‌وی “فه‌تحی محه‌ممه‌د نه‌قشبه‌ندی” خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر باوكی مه‌وله‌وی “فه‌تحی محه‌ممه‌د نه‌قشبه‌ندی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ناوبراو له گرته‌ویدیۆیه‌ك دا هۆشداری دایه ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له خوێنی بنه‌ماڵه و باوك و ئازیزانی خۆش بێت، قه‌د له خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی كچان و كوڕانی ئازادیخوازی ئێران خوش ناوێت و تۆڵه له زاڵمان ده‌كه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ویدیۆیه، هێزه ئه‌منیه‌كان مه‌وله‌ویان له چابه‌هار ڕفاند و خه‌ڵكی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان، ڕاسه‌ك و جه‌كیكور به ئاگردانی لاستیك خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری له شاره‌كانی به‌لووچستان جێگیر كردووه و هلیكۆپته‌ره‌كانی سپا به‌سه‌ر شاره‌كاندا ئه‌سووڕێنه‌وه.