به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌كه ئارد و نان له شاره‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌بێ چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، نان له شاره‌كانی سیب و سۆران و سه‌راوان ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند پارۆ نان له‌گه‌ڵ یه‌ك دا به‌شه‌ڕ دێن به جۆرێك كه له شاری سه‌راوان هاووڵاتییه‌ك له ڕیزی نان دا به زه‌ربه‌ی چه‌قۆی هاووڵاتییه‌كی دیكه كوژراوه. خۆڵبارین و گه‌رمای ٥٠ پله‌ی و قه‌تعی ئاو ژیانی بۆ خه‌ڵكی ئوستان تاڵ كردووه و ئێستا نانیش ده‌ست ناكه‌وێت و هه‌رچه‌ند هاووڵاتیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان نادات.