ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاری زاهیدان له ئاست كه‌می نان و ئارد ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و شاره كه به‌هۆی گرانی و ته‌وه‌ڕۆم توانای كڕینی زوربه‌ی پێداویستیه‌كانی خۆراكیان نه‌ماوه، بۆ كڕینی چه‌ند پارچه نان ناچارن چه‌ندین كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن. نه‌بوونی نان له ته‌نیشت قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو، شه‌پۆلی خۆڵبارین و كوشتنی سووختبه‌ران و ده‌یان كێشه‌ی دیكه ژیانی له خه‌ڵكی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان تاڵ كردووه و هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كیان جگه له ناڕه‌زایه‌تی نییه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی سه‌ركوت ده‌كرێت.