به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی ئه‌هواز دژ به كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕیون و له شاری تاران خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌هواز له سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندانیان كردووه و دژ به كۆماری ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، هاوكات هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له هه‌موو شاره‌كانی ئێران دا جێگیر كراون و بازگه‌ی پشكنینیان له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان دا داناوه. له شاری تاران هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل و پچڕانی كاره‌با له ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره، دروشمی مه‌رگ بۆ خامنه‌ییان وتووه‌ته‌وه.