خه‌ڵكی ئێران له ئاست گرانی ده‌رمان و به تایبه‌ت ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ناڕازین و ده‌ڵێن: بۆ كڕێنی ده‌رمان ناچارن سه‌ردانی شه‌قامی ناسر خۆسره‌و بكه‌ن و چه‌ند هێنده پاره‌ی بۆ په‌رداخت بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی فه‌رهیخته‌گان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ده‌رمانی شێرپه‌نجه ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌وه‌شی كه له بازاڕ دا بوونی هه‌یه، له‌لایه‌ن مافیاكانی ده‌رمانه‌وه له شه‌قامی ناسرخۆسره‌وی تاران بڵاو ده‌كرێته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، نرخی ده‌رمانێك كه ٢٠ هه‌زار تمه‌ن بووه، سنووری پێنج تا ١٠ ملیۆن تێپه‌ڕاندووه و ئه‌و دۆخه ناله‌باره بنه‌ماڵه‌كانی تووشی ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.