ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری ئیلام له ئاست كه‌می ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به كێشه و گرفته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئیلام له ڕۆژا ته‌نیا پێنج ساعه‌ت ئاویان هه‌یه و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ش له ماوه‌ی شه‌وانه ڕۆژێك دا زیاتر له ١٢ ساعه‌ت ئاوی لووله‌كه‌شیان قه‌تع ئه‌بێت. هاووڵاتیانی ناڕازی ده‌ڵێن، له‌م گه‌رمای هاوینه منداڵان و به‌ساڵاچووان تووشی هه‌ناسه ته‌نگی و چه‌ند جۆر نه‌خۆشی ده‌بن و كاتێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شار ده‌گرن، وڵامی داواكارییه‌كه‌یان ناده‌نه‌وه و ژیانی خه‌ڵك به لاوی ئه‌وانه‌وه هیچ بایه‌خێكی نییه.
