ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری ئه‌راك دژ به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌راك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری كۆتایی هێنان به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و پیسكردنی هه‌وا بوون. جێگای ئاماژه‌یه به بۆنه‌ی سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شاری ئه‌راك، ژماره‌یه‌ك له دانیتشوانی ئه‌و شاره تووشی نه‌خۆشی سیه‌کان بوون و ڕژیم بایه‌خ به ته‌ندرووستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره نادات.