ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، دانیشتووانی گوندی عه‌لی شه‌روانی سه‌ر به شارستانی به‌دره‌ی ئیلام بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گونده‌یان داخست.
به وته‌ی ناڕازیان، ئه‌مه دووههین جاره له ئاست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له جیاتی بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان، هێزێ سه‌ركوتیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن. هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی شه‌وانه ڕۆژێك دا ته‌نیا چه‌ند ساعه‌ت به‌رقیان هه‌یه و به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، مۆبایل و ته‌له‌فوونیش كار ناكات و گه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوزراو ڕوو بدات ناتوانن په‌یوه‌ندی به ئۆرژانسه‌وه بگرن.