ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، خاوه‌ن ناوه‌نده‌كانی توانابه‌خشی سه‌راسه‌ری ئێران له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كانیان بوون.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌دانی پێنج مانگ داخوازی نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت له جیاتی دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كه‌م ئه‌ندامان، بودجه‌ی ڕێكخراوی بێهزیستی و ناونده‌كانی توانابه‌خشی كه‌م كردووه. دیاری نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست له حاڵێكدایه كه به‌پێی ڕاپۆرتی بێهزیستی، ساڵانه ٦٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ به ئاماری كه‌م ئه‌ندامانی ئێران زیاد ده‌بن و سێ هه‌زار كه‌سیان فه‌له‌جی نۆخاعین.