خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی چه‌ند شاری ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست نه‌بوونی كاره‌با و گرانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
نانه‌واخانه‌كان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاره‌كانیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی سامانه‌ی نانینۆ و بڕینی كاره‌با، زیانی زۆری لێ داون و له داهاتوویه‌كی نزیك دا ناچار ده‌بن دووكانه‌كانیان دابخه‌ن. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی یارانه، دابینكردنی ئاردی ده‌وڵه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان، ئاو، كاره‌با و گاز بوون.