خاون كوره‌خانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵۆز و كرێكارانی شاغڵ له‌و كارگه‌یانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری هۆرمۆزگان دا كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی كارهگهكانیان بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت له جیاتی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، به بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان ده‌یان كرێكار بێكار ده‌كات. بیانووی ده‌وڵه‌ت ڕێگری له قاچاخی سووته‌مه‌نییه له حاڵێكدا سپای پاسداران و به‌رپرسانی ڕژیم خۆیان گه‌وره‌ترین مافیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.