ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، خاوه‌ن بارهه‌ڵگره هاورده‌كراوه‌كان له سنووری نێوان ورمێ و باكووری كوردستان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، چوار هه‌زار كامیۆنیان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجارت كڕێوه به‌ڵام ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه خۆی له ئاست ڕاده‌ستكردنی ماشێنه‌كان به‌رپرسیار نازانێت و كامیۆنه‌كان له وڵاتی توركیادا گیریان خواردووه. به پێی زانیارییه‌كان، توركیا دوامۆڵه‌تی به ده‌وڵه‌تی ئێران داوه تاكوو گۆمرۆكی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه په‌رداخت بكات و ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌كان په‌رداخت نه‌كرێت، كامیۆنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه زه‌وت ده‌كرێن.