کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوان له‌ ئاست بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠٪ی حه‌قده‌ست

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوان له‌ ئاست بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠٪ی حه‌قده‌ست

نوێنه‌رانی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایانگه‌یاند كه‌ ٢٠٪ به‌ حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان ئیزافه‌ كراوه‌ و به‌و جۆره‌ لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان گه‌یشتووه‌ته‌ ١٢ ملیۆن تمه‌ن.

له‌ به‌رانبه‌ر زیادكردنی ٢٠ له‌ سه‌دی حه‌قده‌ست، خانه‌نشینكراوان بانگه‌وازیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ حكوومه‌تی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی گاڵته‌یان پێ ده‌كات. هێڵی هه‌ژاری ٣٠ ملیۆن تمه‌نه‌ و به‌رپرسانی حكوومه‌ت ته‌نیا ٢٠٪یان به‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ئیزافه‌ كردووه‌ و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازیشیان به‌ هاتنی ساڵی تازه‌ گرێ داوه‌. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠ له‌ سه‌دی حه‌قده‌ست له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ و خه‌ڵك توانای دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانیشی نه‌ماوه‌.