ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له پارێزگاكانی سنه، ئیسفه‌هان، تاران، كرماشان، ته‌ورێز، گیلان، ڕه‌شت و ژماره‌یه‌كی دیكه له شاره‌كانی ئێران، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان تعاونی سپای پاسداران و باره‌گای به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانی خومه‌ینی، كه وه‌كوو پشكدارانی شیركه‌تی موخابرات ده‌ستنیشان كراون، به ساڵانه مافی خانه‌نشینكراوانی موخابراتیان بن پێ كردووه و وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له پێدانی حه‌قده‌ست كارمه‌ندان و خانه‌نشینكراوانی موخابرات بوون.