ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئوستانی كرمان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی سه‌رچشمه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاده‌ست كردنی سندووقی خانه‌نشینی ئه‌و مه‌عده‌نه به وه‌زاره‌تی ڕیفاه له به‌رامبه‌ر درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی كۆمه‌ڵی سه‌نعه‌تی مس كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراونی سندووقی مس چه‌ندین جار دژبه په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای ڕیفاه بۆ ڕاده‌ستكردنی سندووقی خانه‌نشینی مس به‌و وه‌زاره‌ته‌خانه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دیوانی باڵای دادپه‌روه‌ری ئیداری بوون به‌ڵام، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.