کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان 3

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣٢ی به‌فرانبار، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ڕێپێوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و هاوسانسازی حه‌قده‌ستن.