کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری

خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی شاره‌كانی كرماشان، قه‌زوێن، گورگان و یه‌زد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گوڵان، له‌ به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ تاڵانكردنی سندووقی خانه‌نشینی موعه‌لیمان نیشان دا و خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، دابینكردنی ده‌رمانی خۆڕایی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.