کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی شیرکه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 3

ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌کانیان له‌ به‌رده‌م سندوقی خانه‌نشینكراوان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی ڕێپێوانێك،ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان توانای دابین كردنی ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌ و خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.