ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.