ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و كرێكارانی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران و خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی له شاری ئه‌هواز، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت بوون.