کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی  خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له‌ به‌رده‌م بینای سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و دابین نه‌كرانی بیمه‌ی  ده‌رمانی، دۆخی ژیانیان لە خراپیدایه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ن كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكروان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.