ڕۆژی ڕابردوو، حانه‌نشینكراوانی سەدا و سیمای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌رپایی ڕێپێوانێك دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی به‌رپرسان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. له به‌رده‌وامی ڕێپێوانه‌كه‌دا خانه‌نشینكراوان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بگەیەننە شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران.