خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئجیتیماعی، ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٩ی گه‌لاوێژ، به پێی ڕه‌واڵی هه‌ڵ حه‌فته له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، تاران و ڕه‌شت دژ به نه‌دانی داخوازی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون