ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكروانی ته‌ئمینی ئیجتماعی پارێزگای كرماشان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌دا خانهنشینكروان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاره ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكروانی ناڕازی و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانهشینكراوانی به‌ندكراو بوون.
 
		
