کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی بانكی مه‌سكه‌ن له‌ تاران

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی بانكی مه‌سكه‌ن له‌ تاران 3

خانه‌نشینكراوانی بانكی مه‌سكه‌ن له‌ شاری تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خانه‌نشینكراوانی بانكی مه‌سكه‌ن خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م لقی ناوه‌ندی بانكی مه‌سكه‌ن، دژ به‌ به‌رپرسانی ئه‌و بانكه‌ ده‌وڵه‌تیه‌ دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.