پاش بڕیاری ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ بڕینی حه‌قده‌ستی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسانی هه‌ریم له ئاست بڕیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی كاردانه‌ی نه‌رێنی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دوای خۆیدا دێنێت.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاند: بڕینی موچه و حه‌قده‌ستی كارمه‌ندانی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات و سزادانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستانه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌دا بێده‌نگ نابن. شایانی باسه كه هه‌ندێك له كارناسانی سیاسی هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی شیاع ئه‌لسوودانی ده‌زانن.