ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، جووتیارانی شاری قوروه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، دەڵێت: دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران دروست نییە و لەسەر ئەمەش لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا هۆشداری بە وەزیری کشتوکاڵ دراوە. نوێنەری کۆمپانیای بازه‌رگانی ده‌وڵه‌تی پارێزگای سنەش رایگەیاند: ئەمساڵ بەبڕی 595 ملیار تمەن [192 ملیۆن دۆلار] گەنم لە جووتیاران کڕدراوە، بەڵام لەو بڕە پارەیە نزیکەی یەک تریلیۆن و 800 ملیار تمەن [61 ملیۆن دۆلار] بە جووتیاران دراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه پارەی گەنمی جووتیارانی ئوستانی كوردستان یان نەدراوە یان بەشێکی پارەکەیان پێدراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە جووتیاران لە دۆخێکی سەختدا دەژین و هیوایان بە پارەی گەنمە.