ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، جووتیارانی “دینه‌وه‌ر“ی كرماشان، پێنه‌دانی پاره‌ی بهرهەكانیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
جووتیارانی چه‌وه‌نده‌ری ئه‌و ناوچه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی پێشوویان پێ نه‌دراوه و هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان له سه‌ر ده‌ست ماوه‌ته‌وه. ناڕازیان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كه‌شاوه‌رزان و جووتیاران بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به هه‌مان شێواز به‌رده‌وام بێت و بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نه‌دات، ساڵێكی دیكه توانای پهردهوامی پیشه‌كه‌یان نامێنێت.