ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ چوونی وه‌زیری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ پارێزگای سمنان، كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی گه‌رمسار و ئارادان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان وشك ساڵییه به‌رده‌وامه‌كان له ئێران، گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و پارێزگایه بۆ شوێنه‌كانی دیكه و جیاكاری له بڵاو كردنه‌وه‌ی حه‌ق ئابه، بووه به هۆی زیان گه‌یشتن به به‌رهه‌مه‌كانیان و دۆخیژیانیان له خراپیدایه. ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌ق ئابه‌كانیان، لابردنی جیاكاری، كۆتایی هێنان به گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و پارێزگایه بۆ ناوچه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها وڵامدانه‌وه‌ی به‌پرسان سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه بوون.