کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بوێرانه‌ی ژنێكی خه‌ڵكی میاندووئاو به‌رانبه‌ر به‌ هێزه‌كانی ڕژیم

ناڕه‌زایه‌تی بوێرانه‌ی ژنێكی خه‌ڵكی میاندووئاو به‌رانبه‌ر به‌ هێزه‌كانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژنێكی خه‌ڵكی میاندووئاو كه‌ به‌هۆی بڕینی كاره‌با هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ماڵی سووتاوه‌، شه‌قامێكی ئه‌و شاره‌ی داخست و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش پاڵپشتیان لێكرد.

ئه‌و ژنه بوێره‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وه‌كوو ئه‌رته‌شی یه‌ك نه‌فه‌ره‌ ناویان لێبردووه‌ به‌ ته‌نیایی شه‌قامێكی داخستووه‌ و ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ هیچ ئۆتومبێلێك هاتووچۆ بكات. كاتێك سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان داوه‌، خه‌ڵك پاڵپشتیان لێكردووه‌ و جه‌ماوه‌ر دژ به‌ ڕژیم دروشمان وتووه‌ته‌وه‌.