ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، بومهلهرزهلێدراوانی هۆرمۆزگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌ورووبه‌ری به‌نده‌ری “خه‌میر”ی له ئۆستانی هۆرمه‌زگان هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ١١٠ كه‌س بریندابوون و زیاتر له ٣٠٠ ماڵی دانیشتووانی ناوچه‌كه ڕووخا. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، پاش بوموله‌رزه‌كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌چنه شوێنی ڕووداوه‌كه و هیچ ئیمكاناتێكیان له‌م وه‌رزه گه‌رمه‌دا بۆ خه‌ڵك دابین نه‌كردووه.