ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژنانی ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده.په) و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ژنانی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته له شاره‌كانی ئیستانبوول، ئادانا، شه‌رناخ، ئۆرفا، مهلاتییه، خه‌تای، ماردین، دیاربه‌كر، باتمان، بینگۆڵ، ئیزمیر و ئانتالیا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراوی قه‌زایی “سێمرا گۆزه‌ل” نوێنه‌ری “هه.ده.په” ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی شۆرای ژنانی “هه.ده.په” و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی ئیستانبوول، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراوی قه‌زایی “سێمرا گۆزه‌ل”یان پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تی توركیا دژ به كوردان و ژنانی چالاكوانی ئه‌و وڵاته زانی. “زۆڵهیخا گۆلۆم” نوێنه‌ری به‌شی ئیستانبوولی حیزبی “هه.ده.په” ڕایگه‌یاند: له‌و چه‌ندمانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی سازماندراو هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی “هه.ده.په” له شاره جۆراوجۆره‌كانی توركیا و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه له لایه‌ن فاشیسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه گیانیانبهختكردووه یان به سه‌ختی بریندرا كراون هه‌روه‌ها به سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌كان كراون. هه‌موو ئه‌مانه نیشان ده‌دات كه ده‌وڵه‌تی توركیا تا چ ئاستێك دووژمنایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادی و مافی ژنان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی كوردی ئه‌و وڵاته.
