ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌نده‌كانی ١٠ و ١١ی زیندانی عادل ئابادی شیراز دژ به سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌لایه‌ن گاردی ئه‌منیه‌تیه‌وه سه‌ركوت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی زیندانی عادل ئاباد له ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ له سه‌ر گیان و ته‌ندرووستیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و ده‌یان به‌ندكراویان به لێدان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه.