کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین دژ به‌ ئازاری جنسی مه‌ئموورانی زیندان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین دژ به‌ ئازاری جنسی مه‌ئموورانی

ئه‌كاونتی تایبه‌تی نه‌رگس محه‌ممه‌دی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ڕایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین دژبه‌ ئازاری جنسی مه‌ئموورانی به‌ندیخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، ٢٢ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانی سه‌روناز ئه‌حمه‌دی، ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی، سه‌مانه ئه‌سغه‌ری، ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد، گوڵڕۆخ ئیرایی، سه‌كینه په‌روانه، ناهید خوداجوو، نه‌سرین خزری جه‌وادی، ڕاحله ڕاحمی پور، ویدا ڕه‌بانی، نه‌سرین ڕه‌وشه‌ن، نه‌سیم سیمیاری، سه‌عیده‌ شه‌فیعی، مه‌هوه‌ش شه‌هریاری، په‌خشان عه‌زیزی، سه‌عیده‌ قوربانعه‌لی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، وریشه مورادی، په‌ریوه‌ش موسه‌لیمی، مه‌عسوومه‌ نه‌ساجی، حوورا نیكبه‌خت و مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی له‌ ئاست پشكنینی به‌رده‌وامی جه‌سته‌یی ژنان له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندان و ئازای جنسیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و هۆشداریان به‌ به‌رپرسانی زیندان داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ هه‌ڵسووكه‌وته نایاساییه‌كانیان نه‌هێنن مان ده‌گرن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.