ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی له به‌ندی هه‌شتی به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز به بۆنه‌ی خراپی دۆخی ژیانی به‌ندكراوان له‌و زیندانه، به توندی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری باش كردنی دۆخی ژیان و ته‌ندرووستی به‌ندكراوان بوون.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له دوای چاوپێكه‌وتنی ره‌ئیسی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز له گه‌ڵ به‌ندكراوان بوو، كه له دوای درووست كردنی گرژی و ئاڵۆزی له لایه‌ن ڕه‌ئیس و كارمه‌ندانی ئه‌و به‌ندیخانه هاته ئاراوه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان له دوای برینداربوونی ره‌ئیسی زیندانه‌كه، هێزه تایبه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌یان كرد. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی ئێران نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به دۆخی ته‌ندرووستی و حوقوقی به‌ندكراوان ده‌ربڕی وه خوازیاری داینی مافی په‌یوه‌ندی گرتنی به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.