کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌ك دژ به‌ ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌ك دژ به‌ ئێعدامی به‌ندكراوانی

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ژنی ڕاگیراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، دژ به‌ ئێعدامی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ندكراوانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو سالۆنی كه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی قه‌رچه‌ك، سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ته‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ پێش له‌سێداره‌دانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار هێرشی كردبوو سه‌ر به‌ندكراوان و ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستبۆوه‌.