کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار دژ به‌ ئێعدامی موجاهد كوركور

ناڕهزایهتی بهندكراوانی زیندانی قزلحهسار دژ به ئێعدامی موجاهد

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دژ به‌ ئێعدامی موجاهد كوركور له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی ژن و پیاوی زیندانی قزلحه‌سار له‌ مه‌راسیمێك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی موجاهد كوركور، هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ ده‌ربڕیوه‌. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كردووه‌ته‌وه‌.