به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، سزای سێداره‌ی موجاهد كوركور له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز جێبه‌جێ كرا و به‌دوای دا به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین دژ به كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی ژن و پیاوی زیندانی ئێڤین له هه‌واخۆری زیندان دا مانیان گرتووه و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆ“، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئێعدامی“، “سوێند به خێونی یاران كه وه‌ستاوین تا پایان“، “سه‌ر بده‌ین، گیان بده‌ین، قه‌د ئازادی به‌ر ناده‌ین“، “قه‌سه‌م به سه‌ربه‌داران كه وه‌ستاوین تا پایان” و “زیندانیانی ئێڤین، یه‌كده‌نگ و هاوپه‌یمان،تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام“یان دژ به كۆماری ئیسلامی به‌رز كردووه‌ته‌وه.