ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی ٣ی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دژ به كوشتنی به‌ندكراوێك به ناوی ئایدین شه‌رێعه‌تمه‌دار له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئایدین شه‌رێعه‌تمه‌دار پێش كوژران دژ به په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستی دابووه مانگرتن و تووشی خۆێنبه‌ربوونی مه‌عده ببوو. ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕاگوێزرا، به‌ڵام له كاتی هه‌ڵهاتن دا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوژرا. ڕۆژی سێشه‌ممه هاوبه‌ندییه‌كانی ئایدین له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان مانیان گرت و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.