له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی ٣ی زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج، دژ به گواستنه‌وه‌ی ٦ به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، مانیان له خواردن گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی به‌ندكراوانی مانگرتوو، هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان كردووه كه دۆسیه‌ی نوێی قه‌زایی بۆ ناڕازیان ساز ده‌كه‌ن، به‌ڵام مانگرتووان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه، له كاتێكدا كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی له ناو بردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و زیندانیان، ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هاووڵاتیان له سێداره ئه‌دات، هیچ كات له به‌رامبه‌ر ئێعدام كردنی هاوبه‌ندییه‌كانیان بێده‌نگ ڕاناوه‌ستن و به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی.
