ڕۆژی ڕابردوو، به‌شی فریاگوزاری خێرای نه‌خۆشخانه‌ی شاری “فه‌سا” سه‌ر به پارێزگای فارس، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی كارانه و ئیزافه كاری، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كادری ده‌رمانی ناڕازی له ئێران و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.
