ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌رهه‌مهێه‌رانی كه‌شاوه‌رزی ئێران له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیر بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌شاوه‌رزی له ئاست سیاسته‌كانی وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كه بووه‌ته هۆی زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان ناڕازین و ده‌ڵێن: سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت ئابووری وڵاتی تووشی قه‌یران كردووه و ئه‌بێ نووری قزلجه وه‌زیری جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.