ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار، ولانانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.