کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌سیتن له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی

ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌سیتن له‌ چه‌ند

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ زانكۆكانی بلژێك، ژنێڤ له‌ سویس و تۆرینی ئیتالیا دژبه‌ ژنیۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕایله‌وه‌ مانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خوێندكارانی ناڕازی به‌ هه‌ڵدانی خێوه‌ت و مانگرتن له‌ نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ نیشان داوه‌. مانگرتووان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكوور و باشووری غه‌زه‌، به‌ لانیكه‌م ٨٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٤٥ هه‌زار كه‌س له‌ ڕه‌فه‌ح ئاواره‌ بوون و وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ش ڕێژه‌ی قوربانیانی ٣٥ هه‌زار و ١٧٣ كه‌س ڕاگه‌یاند.