کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاركانی تاران، ئه‌هواز و شووش كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌ت و ئازادی چالاكانی كرێكاری و سیاسی بوون. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و داوای هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.