کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران له‌ ئاست سزای ئێعدام

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران له‌ ئاست سزای

بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ شاری سه‌قز بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ماڵی هه‌میشه زیندوو دانیال پایبه‌ندی، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون. له‌ شاری تاران، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ماڵی نه‌مر، سیاووش مه‌حموودی كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت بوون.