ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له شاره‌كانی دێهلۆڕان و دلیجان له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده و دۆخی خراپی قوتابخانه‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی دێهلۆڕان كاتێك ده‌بینن قوتابیانی سێ پله‌ی قوناغی ناوه‌ندی له یه‌ك ژوور وانه‌یان بۆ ئه‌ڵێنه‌وه و قوتابیانی شه‌ش پله‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌نیا دوو موعه‌لیمیان هه‌یه، درگای قوتابخانه‌كه داده‌خه‌ن و منداڵه‌كانیان ئه‌به‌نه‌وه بۆ ماڵ. هه‌روه‌ها له شاری دلیجان، هاووڵاتیه‌ك له ڕاپۆرتێكدا باسی دۆخی خراپی بێهداشتی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئامووزشی له مهرهسهیهكی ئه‌و شاره ده‌كات و ده‌ڵێت: له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێ ئیمكاناتیه، به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان پاره‌ش وه‌رده‌گرن. شایانی باسه كه نزیكه‌ی ٧ هه‌زار قوتابخانه له ئێران سرویسی بێهداشتی نییه له حاڵێكدا قوتابخانه ناحكوومیه تایبه‌ته‌كان خۆراكی ٤٠٠ هه‌زار تمه‌نی له نێو منداڵان دا دابه‌ش ده‌كه‌ن.