به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی “سه‌فیاوا”ی جوانڕۆ دژبه دۆخی خراپی قوتابخانه‌ی ئه‌و گونده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، قوتابخانه‌ی گوندی سه‌فیاوا له كانێكس درووست كراوه و به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رما ناگرێت. هه‌روه‌ها هیچ شوێنێك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی نییه و منداڵان بۆ وه‌رزش كردن هیچ ئیمكاناتێكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان داوا له به‌رپرسانی ئوستان و شاری جوانڕۆ ده‌كه‌ن بایه‌خ به دۆخی خراپی قوتابیانی ئه‌و گونده بده‌ن و ئیمكاناتی شیاویان بۆ دابین بكه‌ن.